ڕوژی پێنج شهممه ٧ی ڕهشهممه، بەهۆی پشێوی و هەوڵی هەڵاتن لە سێ زیندانی جیاوازی ئەو وڵاتدا، ٧٥ بەندکراو کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. لە راگەیەندراوێکدا، پۆلیسی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دروستبوونی شهڕ و دەمەقاڵەی نێوان دوو گرووپی نێو زیندانەکانەوە، کە کێشەیان لەسەر سەرکردایەتیکردنی چەند باندێکی تاوان بووە، لە ئەنجامدا پێكدادان دروستبووە و هەندێکیشیان هەوڵیانداوە لە زیندانەکان رابکەن.
به پێی راپۆرتهكان، ئەو کێشەیە لە سێ زیندانی جیاوازی ئیکوادۆر روویداوە، گرووپە جیاوازەکان بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی و شەڕ و ئاژاوەکە لە هەر سێ شوێنەکە گەورە بووە، تەنانەت هەندێک لە بەندکراوەکان چەکیشیان بەکارهێناوە، بەو هۆیەوە جگە لە کوژرانی ٧٥ کەس، ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. به وتهی پۆلیسی ئیكوادۆر، ههرچهنده ئەو سێ زیندانە لە سێ شاری جیاوازی ئەو وڵاتەن، بەڵام رووداوەکە لە یەک کاتدا روویداوە.