به وته‌ی “یوونس عه‌ره‌ب” به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجۆمه‌نی تالاسمی ئێران، به هۆی كه‌مبوون و گرانی ده‌رمانی نه‌خۆشی تالاسمی، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا پتر له ٥٣٨ تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، مافیای ده‌رمانی سپای پاسداران ماوه‌ی ٩ مانگه ده‌رمانی نه‌خۆشی تالاسمی هاورده‌ی ئێران نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و ده‌رمانانه بڕواته سه‌ره‌وه و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی تووشبووی تالاسمیان هه‌یه به هۆی گرانی و هه‌ژاری ناتوانن هه‌زینه‌كانی دابین كه‌ن و منداڵه‌كانیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، لانیكه‌م ٧ هه‌زار تووشبووی تالاسمی له ئێران بوونیان هه‌یه كه گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نج به گیانی هاووڵاتییان ناده‌ن به‌ڵكوو به وه‌لانانی ئه‌رزی ٤٢٠٠ ته‌مه‌نی بۆ ده‌رمان و خۆراك، گیانی ملیۆنان ئێرانی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
