ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شوێشه‌ی سه‌ر به به‌شی كه‌ڵاته‌رزانی سنه به ناوی “دانا عه‌بدی”، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌ك له تاران، گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانا عه‌بدی” کرێکاری بیناسازی، بە هۆی بەربوونەوە له ته‌به‌قه‌ی پێنجه‌می بینایه‌ك له تاران به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به دوای ٢٠ ڕۆژ چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه گیانی له ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه كه ته‌رمی ناوبراو به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه و ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و شوێشه، ئه‌سپه‌رده کرا.