ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، میدیاكانی ناوخۆیی هێند گیان له ده‌ستدانی لانیكه‌م ١٥ كرێكاری كۆچبه‌ر، به هۆی ڕووداویی هاتووچۆ ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی هێند ڕاگه‌یاندووه، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می شۆفیری كامیۆنێكی بار هه‌ڵگر ١٨ كرێكار كه له قه‌راغ جاده‌كه خه‌ریك بوون ئیستراحه‌تیان ده‌كرد،كه‌وتنه ژێر كامیۆنه‌كه. به پێی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هێند، له‌م ڕووداوه‌دا ١٥كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه و سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.