ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له شاره‌كانی سنه و كرماشان، دووهاووڵاتی خه‌ڵكی كرماشان گیانیان له ده‌ست دا و له ڕووداوه‌كی شاری سنه‌ش دوو هاووڵاتی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگای “گاواره” به “ئیسلام ئابادی غه‌رب” له ئۆستانی كرماشان، پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و پراید ڕوویداوه كه شۆفێری هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌كه به هۆی قۆڵی برینه‌كانیانه‌وه ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌ر وه‌ها له‌و ڕووداوه دوو هاووڵاتی دیگه‌ش بریندار بوون كه ژێر چاودێری پزیشكی دان. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلی پژۆ پارس، پژۆ ٤٠٥ و لیفان له ده‌ورووبه‌ری پردی قشلاقی سنه، دوو هاووڵاتی كه هه‌ر دووكیان خانم و سه‌رنشینی پژۆ ٤٠٥ بوون به سه‌ختی بریندار بوون و لاری ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.