له به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێن و دۆخی كاردا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ٦ كرێكار له شاره‌كانی شیراز، مه‌حه‌لات، یه‌زد و كه‌ره‌ج تووشی ڕووداوی كار بوونه‌وه كه سه‌رجه‌م به‌و هۆیه‌وه ٤ كرێكار بریندار و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان له شاری یه‌زد به‌هۆی ڕووخانی بیرێكی ٣٠ مه‌تری به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاشان گیان له‌ده‌ست ئه‌دات و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئاگرتێبه‌ربوون و ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی گازی “ئێڵ پی جی” له شاری شیراز سێ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ده‌كرێن. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له شاری “مه‌حه‌لات” به‌هۆی كاركردن له سه‌ر بیرێكی ئاو و نه‌بوونی ئیمه‌نی ده‌كه‌وێته نێو بیری ئاوه‌كه و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و له شاری كه‌ره‌جیش كرێكارێكی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له كاتی كاركردن دا له به‌شی سه‌ر و ده‌ستیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌رمانی ده‌كرێت.