كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێزی ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له پارێزگای “جاوا” له ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له ئه‌ندۆنێزی هه‌تا ئێستا دوو جار زه‌وی ڕۆچووه و ده‌وترێ كه له دووهه‌م جاردا، هاووڵاتییان و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كه سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی یه‌كه‌م ڕووداو بوون، كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕووخاوه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ژماره‌ی بێسه‌روشوێن بووانی ئه‌م ڕووداوه نه‌زاندراوه.