ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا سنووره‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێریان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژی ڕابردوو گوندی “گه‌ڵاڵه”یان له قه‌زای ماوه‌ت بوردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها چیاكانی مه‌تینا و گاڕه له ناوچه‌ی “دێرلووك” و “شیلادزێ”ی سه‌ر به شاری ئامێدی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردوومان كراوه به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادیه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه.