ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆرێك له گوندی “هه‌رسین”ی سه‌ربه شارستانی “سه‌وڵاوا”، وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بنه‌ماڵه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزی تووشی ئه‌و ڕووداوه هاتوون و سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه كه ته‌مه‌نیان ٦٥، ٤٥ و ٢٤ ساڵ بووه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه كه ته‌مه‌نیان ١٣ ساڵ و ٤٠ ساڵ بووه به‌سه‌ختی بریندابوون. جێگای ئاماژه‌ی كه نه‌بوونی ڕێگه‌وبانی ستاندارد له گونده‌كان و كونبوونی كه‌ره‌سته و ماشینئاڵاتی كه‌شاوه‌رزی هۆكاره‌كانی ڕوودانی ڕووداو‌ی له‌و شێوه‌یه.