به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ ساڵی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای مه‌هاباد بۆ ورمێ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و ڕووداوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئامبۆڵانس و وانێتێك ڕوویداوه و بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ش له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه خراپی ڕێگا و بان و نه‌بوونی كواڵێتی له ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهاتووی ناوخۆی ئێران دوو هۆكاری كه‌وتنه‌وه ڕووداوی هاتووچۆ و گیان له‌ده‌ستدانی شارومه‌ندانه.