ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لووپه‌لی پاككه‌ره‌وه، پێنج كریكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه له دووكانێكی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێل له ناوچه‌ی “قه‌یته‌ریه”ی تاران، چوار كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م چوار دووكان له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی “قه‌یته‌ریه”ی تاران ڕووخاون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیش زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی تاران، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه ده‌ستیپێكردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارخانه‌ی كه‌لووپه‌لی پاككه‌ره‌وه‌ی قۆم دیار نییه به‌ڵام له‌و ڕووداوه‌دا پێنج كریكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی شه‌ش كه‌سیان ناجێگیره.