ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان، لانیكه‌م ٢ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان دوو گرووپی “جیبهه‌ی شام” و “ئه‌حراری شام” له شارۆچكه‌ی “باب” له ڕۆژئاوای كوردستان هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س كوژران و برینداربوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش له شاری عه‌فرین به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیا، چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.