به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، كاروانێكی كۆڵبه‌ران له سنووری “سه‌رته‌زێن“ی بانه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی شیرزاد ناسراو به “شیركۆ چاوشین” گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شیركۆ چاوشین” خه‌ڵكی گوندی “وهرچك“ی سه‌ر به شاری بانه‌یه و له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه و لاینكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بوون به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “شیركۆ” خێزاندار و خاوه‌نی دوو منداڵه و به‌هۆی بێكارییه‌وه په‌نای بۆ كۆڵبه‌ری بردووه.