رێکخراوی “سی.پی.تی” ئەمەریکا ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ئاماری قوربانیانی بۆردومانه‌كانی تورکیای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و وتی: له ساڵی ٢٠٠٧وه تابه ئه‌مڕۆ لاینكه‌م ١١٦ كه‌س له دانیشتووانی باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی “سی.پی.تی” ئەمەریکا رایگەیاند: لە ساڵی (2007)ەوە تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە (148) گوندی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی چۆڵکراون. ئه‌و ڕێكخراوه هه‌روه‌ها وتی: لە ئێستادا (600) گوندی دیکە مەترسی چۆڵبونیان لەسەرە و لە ترسی بۆدومانەکانی تورکیا چەند گوندێك تەنیا چەند ماڵێکی تێدا ماوە. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، لە ساڵی (2015)ەوە تا ئێستا کە تورکیا په‌هبادی بە کارهێناوە، (116) كه‌س گیانیان لەدەستداوە و (145)کەسیش برینداربون، هه‌روه‌ها لە ماوەی (15) ساڵدا یەك ملیۆن و (800) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون و دو هەزار و (500) ئاژەڵی کێویش کوژراون.