به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی سه‌ربازێكی خه‌ڵكی گوندی “هه‌جمه‌نه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌ناوی “جه‌مشید وه‌یسی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌مشید وه‌یسی” ١١ مانگ له كاتی سه‌ربازیه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندبوو به‌ڵام به‌شێوه‌ی گوماناوی له پاسگای “قه‌ڵاچی”ی مه‌ریوان كوژراوه و به‌رپرسانی پاسگا به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ناوبراو خۆكوژی كردووه له حاڵێكدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌ی ڕژیمیان بێ بنه‌ما زانیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كه‌یان هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی ده‌ڕۆنی یان نه‌خۆشی خه‌مۆكی نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه ناوبراو به‌هۆی به‌شداربوونی له شۆڕشی “ژینا” و له‌كاتی مه‌ره‌خه‌سی دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراوه.