ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژنێکی خەڵکی “سەرپولی زەهاو” بەناوی “سەبریە جەوانمێری“ تەمەن ٤٧ ساڵ بەهۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سەبریە جەوانمێری“ ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای سه‌رپولی زه‌هاو، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکانه‌ه‌وه دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی شۆك بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه، تاوانباره‌كه له نه‌خۆشخانه هه‌ڵهاتووه و كه‌س زانیاری له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی نییه. شایانی باسە كه “سەبریە جەوانمێری“ خەڵکی گوندی “جەوانمێر“ی سەر بە ناوچەی “پشت تەنگ” و دایكی پێنج منداڵ بووه.