ژنێكی خه‌ڵكی گوندی خامسانی سه‌ر به شاری كامیاران به‌ناوی “سورەیا مورادی” یەکێک لەو کەسانەیە کە به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له شاری تاران گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای بەداواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ ته‌رمی ناوبراو، به‌ڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکان وەڵامدەره‌وه نه‌بوون و بە بنەماڵەکەیان ڕاگه‌یاندووه، ده‌بێ خۆتان بە شوێن تەرمەکەیدا بگەڕێن.