ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له مێحوه‌ری مهاباد– سه‌رده‌شت و نزیك گوندی “كوران” ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتووه‌ته نێو دۆڵێكی نزیك گوندی “كوران” و پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه جاده‌ی ناستاندارد و له‌خواره‌وه‌بوونی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی جاده‌یی هۆكاره سه‌ركییه‌كانی ڕووداوی هاتووچۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.