به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له‌و كاته‌وه پیكی حه‌وته‌می كۆڕۆنا له‌و ئوستانه ده‌ستیپێكردووه تا ئێستا ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، ٣٥٣ تووشبووی نه‌خۆشی كۆڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئوستان به‌سته‌ری كراون و ٢٢ كه‌سیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و ڕێژه‌ی تووشبووان له‌و ئوستانه به‌رده‌وام له زیادبووندایه. به‌ڕێوه‌به‌رانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك كه ڕێكاره‌كانی پێشگیری بگرنه‌به‌ر و له شوێنه گشتییه‌كانی دووری بگرن و به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی زه‌مینه‌ییان هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاتووچۆی غه‌یره زه‌رووریان هه‌بێت.