به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له‌ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له چه‌ند ولایه‌تی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌فغانستان پێشتر هۆشداری هاتنی لافاوی له ڕۆژانی ٢٩ تا ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ دابوو. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، زۆرترین قوربانی له ویلایه‌تی “نوورستان” تۆماركراوه و له به‌شێك له ولسوالییه‌كانی ئه‌و ولایه‌ته ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له ویلایه‌تی “لۆگر” ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش به ده‌یان كه‌س قوربانیبوون و سێ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سیش له ماڵه‌كانیان ئاواره و ملیۆنان دۆلار زیان به كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری ئه‌و وڵاته‌ش گه‌یشتووه.