ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له دوو ڕووداوی جیاجیا دا له وڵاتی پاكیستان ٥٠ كه‌س بوونه قوربانی كه ١٠ كه‌سیان منداڵن.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی پاكیستان، ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری به ٤٨ سه‌رنشینه‌وه له میحوه‌ری كۆوه‌یته بۆ كه‌راچی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و پاش به‌ربوونه‌وه بۆ ناو دۆڵێك ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ته‌نیا سێ كه‌س ڕزگاریان بووه، له ڕووداوی دووهه‌م دا به‌له‌مێك نووقمی ئاو بووه و به‌هۆیه‌وه ١٠ منداڵی ته‌مه‌ن نێوان ٧ بۆ ١٤ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ منداڵی دیكه ڕزگار كراون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.