ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ ١٩هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام بوو و به‌پێی دوایین زانیاری، ٢٢٦ كه‌س له بۆۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ناوچه‌ی ڕه‌فه‌حیان له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه ٢٢٦ كه‌س كه ١١٧ كه‌سیان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو تانكه‌كانی ئیسڕائیل چوونه نێو خاكی غه‌زه و چه‌ندین بنكه و پێگه‌ی هێزه‌كانی جیهادی ئیسلامی و حه‌ماسیان كرده ئامانج و گه‌ڕانه‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو دوو بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕووسیه‌وه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتۆ كرا و چاره‌نووسی دوو ملیۆن كه‌س له غه‌زه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
