له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا لاینكه‌م ١٣ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئوستانی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پزیشكی یاسایی ئوستانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، له‌و ١٣ كه‌سه ١٢ كه‌سیان پیاو و یه‌ك كه‌سیان ژن بووه. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ڕێژه‌ی تۆوشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ئوستانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێنن گه‌یشتووه‌ته ١٢ بۆ ١٣ ساڵ و ٤٠ له سه‌دی خۆێندكاران به لاینكه‌مه‌وه یه‌كێك له مادده هۆشبه‌ره‌كانیان به‌كارهێناوه.