ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵی خەڵکی شاری “گێڵانی غه‌رب“ی سەر بە ئو‌ستانی کرماشان بە ناوی “عەلی ڕەزا پەرهوودە” لە کاتی کارکردن‌دا به‌هۆی گوشاری زۆره‌وه تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی ڕەزا پەرهوودە” نیوەڕۆی سێشەممە کاتێک بە مەبەستی هێنانی شیرینی چووبووە کارگەی درووستكردنی شیرینی و هەر لەوێ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنەماڵەی “عه‌لی ڕه‌زا” بەهۆی هەژاری و دەست کورتییه‌وه ناچاربوون منداڵەکەیان بنێرنە ئەو کارگەیە و کار بکات .سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان و جاڕنامەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکانی واژۆ كردووه، به‌ڵام هەتا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتایییەکانی منداڵان وەکوو هەڵنەگرتووە.