ڕۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناوی “ماردین سڵامەتییان“ی تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دووکانێکی میکانیکی لە گەڕه‌کی “میرئاوا“ی بۆکان ئەو منداڵە لەگەڵ وەستاکارەکەی تووشی سووتانی جەستە بوون. “ماردین” لەو ڕووداوەدا تووشی سووتاویی 85 له سه‌دی و وەستاکارەکەشی تووشی سووتاویی 35 له سه‌دی هاتبوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرابوون به‌ڵام “ماردین سه‌لامه‌تییان” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.