ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ناوی “محه‌ممه‌د نادری” به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “شێخ سه‌له” گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د نادری” خه‌ڵكی گوندی “هه‌نجیربووس”ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانیه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ دوو كۆڵبه‌ری دیكه له “سنووری شێخ سه‌له” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له‌ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه باشن و هیچ برینێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه.