ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزێكی خه‌ڵكی مهاباد له‌كاتی كاركردندا له گوندی “قۆزلووجه” تووشی ڕووداو بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵێكیش برینداربووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و جووتیاره له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه پێنجه‌مین كه‌سه كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌وه له‌شاری مهاباد گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. جێگای ئاماژه‌یه كه باری ته‌ندرووستی برینداره‌كه باشه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.