بەهۆى بۆردومانى ڕۆژی ڕابردووی دەوڵەتى تورکیه بۆسەر “ته‌ل تەمه‌ر” لە گوندى “سەلماس” هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ گیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسى فوڕات نیوز، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکى بەرەبەیانى دوێنێ، دەوڵەتى تورکیه لەرێگەى چەکى قورسەوە بۆردومانى گوندى “سەلماس“ى لە سنورى “ته‌ل تەمه‌ر” کرد و بەهۆى بردوومانەکەوە هاوڵاتیەکى مەدەنى بەناوى “ئیبراهیم محەمەد حەش“، گیانی له‌ده‌ستدا. هەروەها، شەوى ڕابردوو دەوڵەتى تورکیه هەر یەکە لە گوندەکانى “عامودێ” و “تاویل“ی لە ڕۆژئاواى “ته‌ل تەمه‌ر” و “شەهبا“ی به‌چڕی بۆردومانکردووە.