به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی جۆشكار به‌ناوی “ڕه‌حمه‌ت سۆله‌یمانی” له‌شاری نه‌غه‌ده به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، “ڕه‌حمه‌ت سۆله‌یمانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و له كاتی كاركردندا له‌سه‌ر سه‌قفی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی “خه‌لیفیان”ی نه‌غه‌ده كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هۆكاری ڕوودانی ڕووداوه‌كانی شوێنی كاره له ئێران و ساڵانه به‌ده‌یان كرێكار ده‌بنه قوربانی.