ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له شاری تاران كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “چاپان”ی سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “سدیق شانازی”، له كاتی كاركردندا له بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له شاری تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و كرێكاره ئێستا ڕاده‌ستی پزیشكی دادی سه‌قز كراوه.