به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “گڵیه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌ناوی “حسێن ته‌به‌د” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له گوندی “دێوه‌زناو” تووشی ڕووداوی كار بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن ته‌به‌د” كرێكاری بیناسازی بووه و كاتێك له گوندی “دێوه‌زناو” سه‌رقاڵی به‌ستنی داربه‌ست بووه له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه به‌هۆی قو‌رسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.