ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە سنوری دهۆک وەرگەڕا و بەهۆیەوە ئاگری گرت و لە ئەنجامدا کەسیک گیانی لەدەستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەرڵگری نەوت لە رێگای نێوان “سه‌حێلا” و “زاخۆ“، ئۆتۆمبێلەکە گڕیگرت و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی به‌ناوی “نوره‌دین ئیسۆیه“ی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “خهرپێیه“ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی “ئاكرێ” دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدات.