ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ،سێ لاوی ته‌مه‌ن ١٢ ه ١٣ و ١٦ ساڵ له به‌ندئاوی “باداملوو“ی میاندووئاو نۆقم بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ لاوه بۆ مه‌له‌كردن ڕوویان له‌و به‌ندئاوه كردبوو كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ر له هێزه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمه‌كانیان له ئاو هێناوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه و گواستوویاننه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری میاندووئاو. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ر ساڵ له كاتی هاویندا به ده‌یان لاو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فرێحی ئه‌من له نزیك ڕووبار و به‌ندئاوه‌كان نوقمی ئاو ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.