شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری ڕاسه‌ك، سووختبه‌رێك و دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سووختبه‌رێك له كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له دوو ڕێیانی جه‌نگه‌ل له مێحوه‌ری ڕاسه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه هر دوو ماشێن ئاگریان گرتووه و سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانی. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.