لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٤ ساڵ بە ناوی “ئەحمەد قائیمی” خەڵکی شاری بیجار کە تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببوو، بەهۆی کەمتەرخەمی به‌رپرسانی ئۆرژانس لە ڕەوانەکردنی ئامبوڵامس بۆ ئەو هاووڵاتییە، گیانی لەدەستداوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌وی ڕابردوو، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی شاری بانه به ناوی “واحید هۆشیار” به شێوه‌یه‌كی گۆمانئاوی گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، ناوەندی فریاكه‌وتنی خێرا تەنیا چوار خوله‌ك لە ماڵی ئێمە دوورە و پاش نیو کاتژمێر چاوەڕەوانی، خۆمان باوكی نه‌خۆشمان گواسته‌وه بۆ نەخۆشخانەی بیجاڕ، به‌ڵام بەهۆی نەبوونی ئیمکانات و کەرەستەی پزیشکی، باوکم گیانی لەدەستدا و ئێمە لە ڕێگای یاساییەوە سکاڵای خۆمان تۆمار دەکەین. هه‌روه‌ها به وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له شاری بانه، بنه‌ماڵه‌ی “واحید هووشیار” له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گۆشارێكی زۆره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له پزیشكی یاسایی شاری بانه كردووه كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی باس نه‌كه‌ن.