وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بەهۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەى سەرەکیى “دیبەگە–مەخمور“، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و کەسێکى دیکەش برینداربووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله شۆفێره‌كانیان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دێكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربووه. به‌وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی مه‌زدا به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه له سایدی خۆی لایداوه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی دیكه و كاره‌ساته‌ی خوڵقاندووه.