به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له ڕێگای نێوان “حه‌ڵه‌ب” بۆ “كۆییك“ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پراید خۆی كێشاوه به تره‌یلری تراكتۆرێك و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌نشینی پرایده‌كه كه هاوژین بوون ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و ئۆتۆمبێلی ناستانداردی به‌رهه‌می ناوخۆ و ڕێگه و بانی خراپ سه‌ركیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ڕووداوی هاتووچۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.