له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی مهرداسفهر” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و “موحسین شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له‌مێحوه‌ره‌كانی زاهیدان و ئێرانشار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی جۆزه‌ردان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك به ناوی “محه‌ممه‌دعه‌لی مهرداسفهر” خه‌ڵكی گوندی “ڕیگ ئاباد”ی سه‌ر به شاری “قه‌لعه گه‌نج” به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژی به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی زاهیدان ڕۆژی شه‌ممه گیانی له‌ده‌ست دا. شایانی باسه كه دوو ساڵ پێشتری برایه‌كی ئه‌و سووختبه‌ره به‌ناوی “مووسا مهرداسفهر” له ڕووداوێكی هاتووچۆ تووشی فه‌له‌جی نۆخاعی ببوو. له لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “موحسین شه‌هبه‌خش” له ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه.