خۆێندكارێكی كچی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به‌ناوی “سۆما ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له لایه‌ن دووكه‌سه‌وه ڕفێندرا و ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك مه‌یدانی “گرێزه”ی شاری سنه دوزرایه‌وه، پاش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پۆلیسی سنه ڕایگه‌یاند: هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی “سۆما” به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی خۆی له ده‌ست تاوانباران بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆی له ماشێن فڕیداوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “سۆما ڕه‌زایی” خۆێندكاری زانكۆی كوردستان بووه و شه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خابگاكه‌ی، له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ده‌ڕفێندرێت و كاتێك ده‌گه‌نه مه‌یندانی “گرێزه”ی شاری سنه، “سۆما” خۆی له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌خاته خواره‌وه و به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه كه تاوانباران پاش ٢٤ كاتژمێر له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.