سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژن كرێكارێكی خه‌ڵكی شارب “نه‌غه‌ده” به‌ناوی “عه‌لی یووسفی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی یووسفی” له بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له شاری “شنۆ” سه‌رقاڵی كاربووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له نهۆمی دووهه‌مه‌وه ده‌كه‌وێته خوراوه‌وه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر چاودێری پزیشكی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.