لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج کرێکار لە شارەکانی تەورێز و ئەهەر، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تئشی ڕووداوی کار بوون و کرێکارێک گیانی لەدسەتدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ئاگر گرتنی یەکێک لە دوکانەکانی بازاڕی شاری تەورێز، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا بریندار بوون و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە چارەسەری سەرپێییان بۆ کراوە. لە لایەکی دیکەوە، دوو کرێکاری دیکە لە شارستانی ئەهەر کە پێشتر لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی پردێکی ئەو شارەدا تووشی ڕووداو ببوون، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گیانیان لەدەست دا. جێگای ئاماژەیە کە لەو ڕووداوەی ئەهەردا پێشتر کرێکارێکی دیکەش هەر لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەست دابوو، کە بەو پێی ژمارەی قوربانییانی ئەو ڕووداوە بۆ سێ کرێکار بە ناوەکانی “شەهریار جەعفەری“، “عەلیڕەزا بابازادە” و “ئیسلام بابازادە” بەرز بووەتەوە.
