رۆژی شەممە 3ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، 3 هاووڵاتی بەلووچ لە ناوچەی ناسری سەر بە شارۆچکەی خاش بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەستدا.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئۆتۆمبیلی هەڵگری ئەو هاووڵاتیانە لە ناوچەی ناسری، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەبێ ئاگاداری درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، کە بە وتەی سەرچاوڕەکانی هەواڵ، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی گیان لەدەستدراوان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.
