کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی 27 ژینگەپارێز لە کوردستان لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا

گیانلەدەستدانی 27 ژینگەپارێز لە کوردستان لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوو

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 1399ی هەتاوییەوە، 27 ژینگەپارێز لە کوردستان، بە هۆی چالاکییەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان، گیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 90 لە سەدی ئاگر گرتنی دارستانەکانی کوردستان لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا، بە ئەنقەست بووە و ئەمەش بووەتە هۆی لە ناوچوونی بەرەیەکی زۆر لە دارستانەکانی زاگروس. شایانی باسە کە سەرەڕای درێژەی ئەم کارەساتە، ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم نەک تەنیا پێداچوونەوە لە سەر هۆکارەکانی ئاگر گرتنی دارستانەکان ناکەن، بەڵکوو بە هانای ژینگەپارێزان و هاووڵاتیانی دەدەنییەوە ناچن.