لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ بە ناوی “سەید یوسف هاشمی” لە ناوچەی سنووری زابول بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵەکان، “سەید یوسف هاشمی” خەڵکی زاهیدان بوو و ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناوخاکی ئێران، لە نزیک بنکەی سنووری “حاجی شەریف” لە سنووری زابول، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک کەوتووەتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕژیم و کوژراوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو پێشتر بە هۆی نەبوونی ناسنامە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ئەفغانستان ڕەوانە کرابوو. هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و گەڕانەوە بۆ شوێنی لە دایکبوونی هەوڵی چوونەوەی ناوخاکی ئێرانی داوە.
