ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان لەگەڵ دوو لاوی خەڵکی گوندی “گوڵ چەرمو“ی ساین قه‌ڵا، ده‌چنه ئه‌شكه‌وتێكی ناوچه‌كه و به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، ئەم لاوانە کە گوایە بۆ کەلوپەلی مێژوویی و کەرەستەی کۆن و ئەنتیکە چوونەتە ناو ئەشکەوتەکەوه، دەوترێت گازگرتوویی بووەتە هۆی مردنیان و تەرمی هەرسێ لاوەکە براوەتە پزیشکی داد بۆ توێکاری زیاتر. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی هه‌لی كار و بێ هیوایی له ئاست داهاتوو، بێكاری و خراپی باری ئابووری هانده‌ری به‌شێكی زۆر له لاوانی ئێرانه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئاسه‌واره مێژوویه‌كاندا به‌ڵكۆ له‌و ڕێگه‌وه بتوانن ژیانێكی باش بۆ داهاتوویان دابین بكه‌ن و له‌و ڕێگایه‌دا تووشی زیانی گیانی و مادی ده‌بن.