کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی ئێڤین

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی ئێڤین 2

بەیانی دووشەممە 1ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بەندکراوێکی لە دایکبووی وڵاتی عێراق کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” یەک ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی تەندروستی، گیانی لەدەستدا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو شارومەندە بە ناوی “مستەفا جەبار” کە ماوەی زیاتر لە سالۆنی دووهەمی بەندی حەوتی زیندانی ئێڤیندا ڕاگیرابوو، ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ حوکمەکەی تێپەڕکردبوو و لو ئەنجامدا بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندانی ئێڤین و جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سابەرەت بە ڕێکەوت و شێوازی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکای ڕوون لە بەردەستدا نییە.