ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و ئیسفه‌هان گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی ئه‌یووب ده‌وڵه‌تی، له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره، تووشی به‌رقگرتوویی بوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی دیكه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه.