کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بی‌هەواڵی لە دۆخی کۆنترین زیندانی سیاسی، غوڵامحسێن کەلبی

بی‌هەواڵی لە دۆخی کۆنترین زیندانی سیاسی، غولامحسین کەلەبی

غوڵامحسێن کەلبی، کە یەکێکە لە کۆنترین زیندانییە سیاسییەکان، زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە زینداندا بەسەردەبات بەبێ ئەوەی تەنانەت یەک ڕۆژ مەرخصی وەربگرێت.

 ناوبراو ساڵی ١٣٧٩دا دەستگیرکرا و بۆ ماوەی چەندین مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا، لەژێر ئەشکەنجە و فشاری دانانی دانپێدانانی زۆرەملێدا بووە. بەپێی زانیارییەکان، حوکمی سەرەتایی سێدارەدانی غوڵامحسیێن کەلبی بە شێوەیی نافەرمی گۆڕدراوە بۆ زیندانی هەمیشەیی. ئەو ئێستا لە زیندانی شەیبانی ئەهواز ڕاگیراوە تووشی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی تەندروستی جیددی بووە، بەڵام تا ئیستا بە مەبەستی چارەسەری پزیشکیی نەگوازاوەتەوه بۆ نەخوشخانه. سەرەڕای ئەوەش فشاری بەرپرسانی ئەمنییەتی زیندان بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی تەلەفزیۆنی، هەروا بەردەوامە، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر سەبارەت بە بارودۆخی دۆخی ئەم زیندانییە سیاسییە.