ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه، سێ منداڵی به‌لووچ له شاره‌كانی ده‌شتیاری، ئێرانشار و به‌مپوور به‌هۆی هاتنی لافاو گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به ناوی “سدنا جه‌دگاڵ” له كاتی هاوردنی ئاو له بیرێكی گوندی كه‌چ له ده‌شتیاری، به‌ربووه‌ته نێو ئه‌و چاڵ ئاوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌مان ڕۆژ منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ له سێڵاوی ڕووباری ناوچه‌ی چاه جه‌ماڵ له ئێرانشار خنكاوه. له چۆمی “پۆشت كا‌ور”ی سه‌ر به شارستانی به‌مپوور منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ به ناوی ئێلیاس ڕه‌ئیسی” گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه نزیك به ١٥ شارمه‌ندی به‌لووچ له لافاوی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بێشه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به دوایان دا به‌رده‌وامه.