كاتژمێر ٣ و ١٥ خوله‌كی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵان، دوو هاووڵاتی له چۆمی نازلووچای ورمێ نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
ناوچه‌ی نازلووچای ورمێ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و ئیمه‌نی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان تێدا دابین نه‌كردووه و ساڵانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆی خنكان له‌و ڕووباره گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی یه‌كێك له قوربانیان دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كه‌سی دووهه‌م به‌رده‌وامه.